٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤٠
ئەمریکا، درێژەی سیاسەتی دەستبردن بۆ مڵک و داراییەکانی ئێران

سیاسەتە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران پاش بەرجام هەروا بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هەواڵەکان لە ئەمریکاوە بس لەوە دەکەن وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بیناکانی مڵکی ئێرانیان لە ئەمریکا بە کرێ داوە.

نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێک دا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی:بایەخی ئەو بینا و شوێنانە زیاتر لە 50 میلیۆن دۆلارە.

لە راپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە دا هاتووە: یەکێک لەو شوێنانە بینایەکی پێنج نهۆمی لە"ئاپر ئیست ساید"ی نیۆیۆرک دایە کە پێشوتر کونسولخانە بوو بەڵام ئێستا شێوازی کەڵک وەرگرتن و بەکارهێنانەکەی گۆڕاوە و بۆتە ناوەندی فرۆشتنی تابڵۆی شێوەکاری.بینایەکی دیکەش لە مریلەند کە پێشوتر تەرخان کرابوو بۆ دیپڵۆماتە ئێرانییەکان ئێستا ماڵی خێزانێکی پێنج کەسییە.

نیۆیۆرک تایمز دەشنووسێ: ئەو مڵکە و حەوت دانەی دیکەش لە ویلایە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا هی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

بینایەکی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەمریکا بە کرێ دراوە ئەو نوسینگانەن کە پێشوتر ڕاوێژکارە سەربازی و فێرکارییەکانی ئێران تێیاندا جێگیر دەبوون. ئەو شوێنانە لە 1990وە تا ئێستا بە باڵوێزخانەی ڕۆمانیا لە ئەمریکا بە کرێ دراون.

هەوڵەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران دریژەیان هەیە.مانگی ئاوریلی ڕابردوو دیوانی باڵای ئەمریکا بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ دادگاکانی ئەو وڵاتە رێگەی پێ دان بۆ پێ و شوێنگرتنی دادنامەی قوربانییەکانی تاوانە تیرۆریستییەکان، لە داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران بۆ پێ دانی زیانبایی کەڵک وەرگرن.

بە گوێرەی ئەوفەرمانە دادگایەک لە ئەمریکا فەرمانێکی دەرکرد کە خزم و کەسەکانی  241 چەکداری ئەمریکی کە لە ساڵی 1983 دا لە تەقینەوەی بنکەکەیان لە بەیروت کوژران دەتوانن تا ئاستی دوو میلیارد دۆلار لە داراییە بلۆک کراوەکانی ئێران زیانبایی وەرگرن.

لە کۆتاکانی فێوریەی 2016 دا، دادگای پێداچوونەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا ڕایگەیاند 10 کەس کە بە قسەی ئەو دادگایە قوربانی تاوانی تیرۆریستین دەتوانن لە پارەی 2.8 میلیۆن دۆلاری ئێران کە لای کۆمپانییەکی بەرهەم هێنەری چەکە لە وڵاتە زیانبایی وەرگرن.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی بلۆکە کرانی داراییەکانی بانکی ناوەندی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بە فەرمی لای دیوانی نێودەوڵەتی سکاڵای تۆمار کرد.

هەندێک لە کۆماریخوازەکان ئێستا داوای ئەوە دەکەن کە یاسای گەمارۆکانی ئێران لە وان یاسای ناسراو بە داماتو درێژکرێتەوە تا بوار بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان هەبێ. لە بارودۆخی ئێستاش دا بەشێک لە گەمارۆکان سەرباری رێککەوتنی بەرجام هێشتا هەڵنەگیراون و گەورە بانکەکانی جیهان گرفتیان لە بەردەمە بۆ ساتوسەودا کردن لەگەڵ ئێران.

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بەو کارانەی ئەمریکا مانگی ژۆئێنی ئەم ساڵ یاسای ئەرکەمند بوونی دەوڵەت بە پێ وشوێنگرتنی زیانەکانی بەدی هاتوو لە تاوانەکانی ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوڵاتییە ئێرانییەکان بۆ وەگەڕکەوتن ڕەوانەی وەزارەتی دەرەوە کرد.

پێ و شوێنگرتنی مافە زەوت کراوەکانی ئێران لەوان بلۆکەکرانی مڵک و داراییەکانی ئێران لە لایەن بانکە ئەمریکییەکانەوە کە بەشێکیان بە تاڵان بردراون لە پرسە مافەوانییەکانی ئەم مژارەن.

سەرۆک کۆماری ئێران لەسەردانی ئەم دواییەی دا بۆ نیۆیۆرکیش بلۆکە کردن و دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکای بە دزی ڕاشکاو زانی و وتی گەلی ئێران بۆ بێ متمانەبوونی بە ئەمریکا بەڵگەی زۆری لایە.

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە دوژمنایەتی ئەمریکا تەنیا بە مژاری ناڤۆکی بەرتەسک نابێتەوە و خووی ناحەز بەردەوام لە زاتی ئەمریکا دا بووە.

دەستبردن بۆ داراییەکانی ئێرانیش بەشێکە لەو دوژمنایەتییە و بە قسەی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوە ڕاستییەکە کە زاتی ئەمریکا هیچ نەگۆڕاوە....

کۆتایی کورتە نامە/310